Sangar Hamad Azeez
20 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2016
لە میانەی یارییەکانی پاڵه‌وانێتی كراوه لە ئوستراڵیا بۆ یاری تێنس كه یه‌كێكه له چوار پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كه‌ی جیهان و لەسەر ئاستی کچان هه‌ریه‌كه له سێرینا ویلیامزی ئەمەریکی و ماریا شاراپۆڤای رووسی لە قۆناغی دووەم دا سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.
سێرینا ولیامزی کچە تێنسزانی ئه‌مەریكی و یەکەمی ریزبەندی جیهانی به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ بەرامبەر له كچه تێنسزانی تایوانی هسەی سو وی بردەوە.
ئەنجامی کۆمەڵەکانیش بەم شێوەیە بوو٢-٦ و١-٦.
لە یارییەکی دیکەی هەمان پاڵەوانیەتیدا ماریا شاراپۆڤای رووسی و ریزبەندی پێنجەمی جیهانی رووبەڕووی ئەلێکساندرا ساسنۆڤیچی رووسیای سپی بووە و یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لێ بردەوە.
ئەنجامی کۆمەڵەکانیش بەم شێوەیە بوو١-٦ و٢-٦.
پاڵه‌وانێتی كراوه لە ئوستراڵیا، یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتییه له نێو چوار پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌كه‌ی جیهان و ركابه‌رییه‌كانی کە له شاری ملبۆرن به‌ڕێوه ده‌چێت.