Ayşe Doğru,Ramal Abdullah Mahmood
04 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2019
سانگات – AA
داهێنەری تهختهفڕ، فرانكی زاپاتا به‌سه‌ر گه‌رووی دۆڤه‌ر له ده‌ریای مانش كه فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا له‌یه‌ك جیا ده‌كاته‌وه فڕی.
فرانكی زاپاتا-ی فەڕەنسی به به‌رزبوونه‌وه‌ی تهختهفڕەكهی دوای ٢٢ خولهك له به‌ڕێكه‌وتنی له شاری سانگات لە فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته ناوچەی سانیت مارگارێتی كۆیو لە به‌ریتانیا.
له میانی به‌ڕێكه‌وتنی فرانكی زاپاتا كه نزیكه‌ی ٣٥ كیلۆمه‌تر به ئاسماندا فڕی سووته‌مه‌ن (ی كیرۆسین) له تانکیەک وه‌رگرت كه له پشتی بەستبووی.
فرانكی زاپاتا یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی له ٢٥ی تهمووز به‌و گه‌رووه‌دا ئه‌نجامدا، به‌ڵام به هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی تانکی سووته‌مه‌نی هاوسه‌نگی خۆی له ده‌ستدا و كه‌وته ناو ده‌ریاوه.