Sangar Hamad Azeez,Sarmand Hameed
24 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2016
سبەی یارییەکانی قۆناغی ١٦ی یۆڕۆ ٢٠١٦ بە ئەنجامدانی سێ یاری دەست پێدەکات.
لە یاری یەکەمدا کاتژمێر ٤:٠٠ی دوای نیوەڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردەی سویسڕا رووبەڕووی هەڵبژاردەی پۆڵەندا دەبێتەوە.
لە یاری دووەمیشدا کە کاتژمێر ٧:٠٠ ئێوارە بەکاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەکانی وێلز و ئیرلەندای باکوور رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
لە یاری سێیەمیشدا کە بە یاری ئاگرین هەژمار دەکرێت کاتژمێر ١٠:٠٠ شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان هەردوو هەڵبژاردەی کڕواتیا و پرتوگال رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.