Fatih Erel
16 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2023
ئیستانبوڵ-AA
تێنسزانی ئیسپانی، كارلۆس ئهلكاراز کە لە یاری کۆتایی ویمبڵدۆن له‌سه‌ر ئاستی پیاوان بە ئەنجامی ٣-٢ لە نۆڤاك جۆكۆڤیجی سڕبی بردەوە، بووە پاڵەوان.
لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا کە له‌نده‌ن پایتەختی به‌ریتانیا میوانداریی دەکات، كارلۆس ئهلكاراز پلە یه‌كی ریزبه‌ندیی جیهان و نۆڤاك جۆكۆڤیجی دووه‌می ریزبه‌ندیی جیهان رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
جۆكۆڤیج کە لە کۆمەڵەی یەکەمدا له‌پێش رکابەرەکەیهوه بوو، بە ئەنجامی ٦-١ کۆمەڵەکەی بردەوە.
به‌ڵام ئهلكاراز کۆمەڵەی دووەمی بە ئەنجامی ٧-٦ مسۆگه‌ر كرد. لە کۆمەڵەی سێیەمی یارییەکەدا، ئەلکاراز بە سێ خاڵ بەرامبەر بە خاڵێك پێشکەوت و دواتر كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بە ئەنجامی ٦-١ بەدەستهێنا. به‌وشێوه‌یه‌ش لەسه‌ر ئاستی کۆمەڵەکاندا بە ئەنجامی ٢-١ پێشکەوتنی له‌به‌رامبه‌ر جۆكۆڤیج تۆماركرد.
جۆکۆڤیج کۆمەڵەی چوارەمی بە ئەنجامی ٦-٣ بردەوە و ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده ٢-٢.
به‌ڵام ئهلكاراز لێنه‌گه‌ڕا و کۆتا کۆمەڵەی بە ئەنجامی ٦-٤ بردەوە، ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده ٣-٢ كۆمه‌ڵه و بۆ یه‌كه‌مجار بووه پاڵه‌وانی وینبڵدن دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار بوو بۆ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه سه‌ركه‌وتبوو.