Muhammed Boztepe
17 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
هەڵبژاردەی خانمانی تورکیا بۆ تۆپی بالە دوای ئەوەی لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی یەکێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی بالە (FIVB)دا، بە ئەنجامی سێ بە یەک لە چینی بردەوە، جامەکەیان بەدەست هێنا.
هەڵبژاردەی خانمانی تورکیا لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا لە شاری ئارلینگتۆن سەربە ویلایەتی تێکساس باشووری ئەمریکا رووبەڕووی هەڵبژاردەی خانمانی چین بوونەوە و یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ گێم بەرامبەر بە یەک گێم بردەوە.
لە رێوڕەسمێکدا کە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە بەڕێوەچوو، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی بالەی تورکیا، مەهمەت ئاکیف ئوستونداغ میدالیای زێڕی بەخشییە یاریزانان.
دوای ئەوەی کاپتن، ئەدا ئەردەم دوندار جامی پاڵەوانێتییەکەی بەرزکردەوە، یاریزانان لە هۆڵەکەدا خۆشیی خۆیان بەبۆنەی بردنەوەی نازناوەکە دەربڕی.
مەلیسا ڤارگاس بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە هەڵبژێردرا، هاوکات زەهرا گونەش بە "باشترین یاریزانی هێڵی ناوەڕاست" دەست نیشان کرا.