Abdulkadir Karakaya
07 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ - AA
یارزیانی یانەی مانچستەر ستی، کیڤن دی برۆین، خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ کە لەلایەن یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکانی تۆپی پێی ئینگلتەرا (PFA)وە دەبەخشرێت، بردەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکانی تۆپی پێی ئینگلتەرا (PFA)، بڵاوکراوەتەوە، دی برۆینی تەمەن ٢٩ ساڵان، بەسەر برادەرەكانى لە مانستى ئیلکای گوندۆغان، فیل فۆدن و رۆبن دیاز و لە مانچستەر یونایتد بەسەر برۆنۆ فێرناندێز و لە تۆتنھام بەسەر ھاری کەین سەرکەوت و خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ی بەدەستھێنا.
کیڤن دی برۆین، لە دوای تێری ھێنری و کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بوو بە سێیەم یاریزان کە دوو جار لەسەر یەک ئەم خەڵاتە بەدەستبھێنێت.
لەلایەکی دیکەوە، یاریزانی لاوی یانەی مانچستەر ستی فیل فۆدن، خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی وەرزەکەی پێبەخشرا.