Mutlu Demirtaştan
06 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە خولی باسکەی ئەمریکا (NBA)دا، هەردوو یانەی برۆکلین نێتس و میلواکی باکس رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە یارییەکەدا، یانەی برۆکلین نێتس بە تۆمارکردنی ١١٥ خاڵ بەرامبەر ١٠٧ خاڵ سەرکەوتنی بەسەر یانەی میلواکی باکس-دا بەدەست هێنا.
خولی باسکەی ئەمریکا بە یارییەک بەردەوام بوو کە لە یەکەم یارییدا، نێتس لە بارکلایس سێنتەر میوانداری باکس-ی کرد.
هەرچەندە لە چارەکی یەکەمی یارییەکدا، باکس ٣٢-٣٠ لە پێشەوە بوو، بەڵام دواتر نێتس بە تۆمارکردنی ٦٣ -٦١ خاڵ توانی پێشەنگی یارییەکە بەدەست بهێنێت، تیمی خاوەن یاریگا بەردەوام بوو لە باڵا دەستی و یارییەکەی بە ١١٥-١٠٧ خاڵ بردەوە.
لەم نێوەندەدا، ئەستێرەی یانەی نێتس جێمس هاردن لە خولەکەکانی سەرەتادا پێکرا و نەیتوانی درێژە بە یارییکردن بدات.