Abdulkadir Karakaya
03 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2021
ئیستانبوڵ- AA
یاریزانی بەریتانی، لویس هامیلتۆن لە چوارچێوەی پاڵەوانێتی فۆرمولا ١دا، بووە براوەی یەکەمی خەڵاتی گەورەی پورتوگال (Portekiz Grand Prix).
وەرزی سییەمی یارییەکان لە شاری پۆرتیماوۆ-ی پورتوگال و لەسەر رێڕەوی ٤،٦ کیلۆمەتری ئالگارڤە-ی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.
لە رکابەرییەکەدا یاریزانی بەریتانی، لویس هامیلتۆن بووە براوەی یەکەم و بەمەش ناوبراو دووەم جار لەم وەرزەدا و ٩٧مین جار لە ژیانی وەرزشی خۆیدا ئەو نازناوەی بەدەستهێنا.
بڕیاریشە خەڵاتی گەورەی ئیسپانیا (Ispanya Grand Prix) کە چوارەم کێبڕکێی فۆرمولا ١یە لە نۆی ئایاردا بەڕێوەبچێت.
ریزبەندی یاریزانە براوەکانی خەڵاتی گەورەی پورتوگال بەم شێوەیە بوو:
١. لویس هامیلتۆن (بەریتانیا): ٦٩ نمرە
٢. ماکس فێرشتاپن (هۆڵەندا): ٦١ نمرە
٣. لاندۆ نۆریس (بەریتانیا): ٣٧ نمرە
٤. ڤاڵتەری بۆتاس (فینلاند): ٣٢ نمرە
٥. چارلز لەکلێرک (مۆناکۆ): ٢٨ نمرە