Mutlu Demirtaştan
05 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2023
ئیستانبوڵ - AA
جۆشوخرۆشی پاڵەوانێتیی جیهانیی فۆرمولا ١ بە کێبڕکێی گەورەی میامی بەردەوام دەبێت کە لە ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.
لەسەر رێڕەوی ٥،٤ کیلۆمەتریی میامی، سبەی کاتژمێر ٢٣:٠٠ خولەکانی پاڵاوتنەکە و رۆژی یەکشەممە حەوتی ئایار کاتژمێر ٢٢:٣٠ کێبڕکێکە دەست پێ دەکات.
تا ئێستا هەریەکە لە شۆفێری هۆڵەندی، ماکس ڤێرشتاپن و شۆفێری مەکسیکی، سێرجیۆ پێرێز لە تیمی رێد بوڵ دووجار بوونەتە خاوەنی پلەی یەکەمی کێبڕکێکە.
ریزبەندی پێنج یەکەم شۆفێر و تیمەکان بەم شێوەیەیە:
شۆفێرەکان:
١. ماکس ڤێرشتاپن (هۆڵەندا): ٩٣ خاڵ
٢. سێرگیۆ پێرێز (مەکسیک): ٨٧ خاڵ
٣. فێرناندۆ ئالۆنزۆ (ئیسپانیا) ٦٠ خاڵ
٤. لویس هامڵتۆن (بەریتانیا): ٤٨ خاڵ
٥. کارلۆس ساینز (ئیسپانیا): ٣٤ خاڵ
- تیمەکان
١. رێد بوڵ: ١٨٠
٢. ئاستۆن مارتن: ٨٧
٣. مێرسیدس: ٧٦
٤. فیراری: ٦٢
٥. مەکلارین: ١٤