Ahmed Hassan
25 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2026
لە یاری یانەی ئینتەر میامی دژبە یانەی فیلادلفیا یونیون لە خولی ئەمریکا بۆ تۆپی پێ، ئەسترەی ئەرجەنیتن و یاریزانەی ئینتەر میامی، لیۆنێل مێسی تووشی پێکانبوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە چەند ھەفتەیەک ماوە، بۆ ئەوەی یارییەکانی جامی جیھانی فیفا ٢٠٢٦، دەست پێ بكەن.
لیۆنێل مێسی کە ھەشت جار باڵۆن دۆر "تۆپی زێڕین"ی بەدەستھێناو لە خولەکی ٧٣ی یارییەکەدا لە پشتی قاچی چەپی تووشی پێکان ھات و بەھۆیەوە گۆڕدرا.
ھەروەھا لیۆنێل مێسی کە ئێستا تەمەنی ٣٨ ساڵە لە کاتی گۆڕینی لە یارییەکەدا، ڕاستەوخۆ بەرەو ژووری جل گۆڕین چوو، بۆ ئەوەی چارەسەری پزیشکی وەربگرێت.
یارییەکەش بە ئەنجامی (٤-٢) لە بەرژەوەندی یانەی ئینتەر میامی کۆتایی ھات.