Emre Aytekin
20 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2021
پەکین- AA
مەشخەڵی ئۆڵۆمپیادی زستانە٢٠٢٢ کە لە یۆنان هەڵکرا، گەیشتە پەکین پایتەختی چین.
ئاژانسی هەواڵیی شینخوا بڵاوی کردەوە، ئەو فڕۆکەیەی کە لە شاری ئەسیناوە بۆ گەیاندنی مەشخەڵەکە تەرخانکرابوو، بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە پەکین.
بڕیاریشە ئەمڕۆ لە قولەی ئۆڵۆمپیاد لە شاری پەکین، رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە مەشخەڵەکە بەڕێوەبچێت.
دوێنێ مەشخەڵی ئۆڵۆمپیادی زستانە ٢٠٢٢ لە رێوڕەسمێکدا لە شاری ئۆڵۆمپیا رۆژئاوای یۆنان هەڵکرا، دواتر لە رێوڕەسمێکی دیکەدا لە شاری ئەسینا رادەستی رێکخەرە چینییەکان کرا.
ئەمەش یەکەم جارە وڵاتی چین میوانداری ئۆڵۆمپیادی زستانە بکات کە بڕیارە ساڵی داهاتوو لە ٤-٢٠ی شوباتدا رێکبخرێن.