اربیل
هه‌ڵبژارده‌ی قوتابخانه‌كانی عێراق كه یاریزانی زوربه‌ی شاره‌كانی عێراق له خۆ ده‌كرێت و ئێسته له مه‌شقدان بۆ خۆ ئاماده‌كردنیان له یارییه‌كانی نێو ده‌وڵه‌تی كه بریاره له مانگی نۆ له ووڵاتی تونس بێته ئه‌نجامدان له نێوان 17 ووڵاتی عه‌ره‌بی.
ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی قوتابخانه‌كانی عێراق ئه‌نوه‌ر فه‌خری به ئاژانسی ئاندۆڵی ڕاگه‌یاند " له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م یارییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر ئاستی قوتابخانه‌كان هه‌ڵبژارده‌كه‌مان له پێشه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی بووه به‌وه‌ی كه تاكو ئێسته 3 كاسی سه‌ر ئاستی قوتابخانه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه له كاسی قوتابخانه‌كانی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م یاخود دووه‌م نه‌بووبێتین ئه‌وه له چوار هه‌ڵبژارده زێرینهكهین له كاسی قوتابخانه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانی عه‌ره‌بی.
گووتیشی " ئه‌م كۆمه‌ڵه قوتابیهمان كۆكردوه‌ته‌وه كه تیدا 30 یاریزانی باشمان هه‌ڵبژاردووه له سه‌ر ئاستی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌مانگی نۆدا له خولی تونس بتوانین ئه‌مجاره‌یش پله‌یی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنین و بۆ ساڵی دووه‌میش سه‌ركه‌توو بین چونكه ئێمه له خولی پێشوتریش كه له كویت ئه‌نجامدرا پله‌ی یه‌كه‌مان به‌ده‌ست هێنا دڵنیایشین ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ی كه ئاماده‌مان كردووه به پێ تواناكانیان ئه‌توانن كارێكی باش بكه‌ن بۆ سه‌ر كه‌وتنی عێراق له خوله‌كه.
سه‌عه‌د خه‌میس رازی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژارده‌ی قوتابخانه‌كانی عێراق گووتی "هه‌ڵبژارده‌كه‌مان خۆیان ئاماده كردووه بۆ خوله‌كه كه بریاره له ئه‌یلوی 2013 به ڕێوه بچێت له ووڵاتی تونس به‌پێ ئه‌و مه‌شقانه‌ی له ئێستا كراون له به‌غدا و كه‌ركووك و هه‌ولێر وه‌ك خۆ ئاماده كردن توانیایهكی باشیان هه‌یه كه به‌شداری بكه‌ن لهخولهك و پلیهكی باش به‌ده‌ست بهێنن به پێ ئه‌وه‌ی چه‌ند یاریه‌كی دۆستانه‌مان ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ چه‌ند یانه‌یه‌كی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی تواناكانیان تاقی بكه‌ینه‌وه.
عه‌لی یوسف یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی قوتابخانه‌كان به ئاژاسی ئاندۆڵی ڕاگه‌یاند " دوای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستی پێكرد بۆ وه‌رگرتنی یاریزانه‌كانی قوتابخانه‌كان له یاریگای كهشافهی به‌غدا كه ئه‌و كات 120 یاریزان تیدا به‌شداریان كرد بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ربگیرین له هه‌ڵبژارده‌ی قوتابخانه‌كانی عێراقی و یاریه‌كانی وولاتی تونس دواتر كه‌م كراییه‌وه بۆ 45 یاریزان و له ئێسته‌یشدا 30 یاریزان ماوه‌ته‌وه كه سه‌ركه‌توو بوون له تاقیكردنه‌وه‌كان و ئاماده‌ن به‌شداری بكه‌ن.
گووتیشی " چه‌ندین یاری دۆستانه‌مان كردووه له هه‌ولیر و به‌غدا و كه‌ركووك بۆ ئه‌وه‌ی تپێكی سه‌ركه‌توو دروست بكرێت بۆ هه‌ڵبژارده‌ی قوتابخانه‌كانی عێراق به‌ڵام ئێسته سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ڵبژارده‌كه توانیویانه خاڵه لاوازه‌كان بدۆزنه‌وه و هه‌روه‌ها ڕاهێنانی زیاترمان پێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو شاره‌زایی نێو یاریگاكان بین و هه‌روه‌ها چۆن بتوانین به‌یه‌ك ده‌سته یاری بكه‌ین له نێو یاریگادا.