بەرلین
یانەی بروسیا دۆرتمۆندی دووەمی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا, توانی سەرکەوێت بەسەر بایرن میونشنی یەکەمی خولی ئەلمانیا و پاڵەوانی ئەوروپا دا بە ئەنجامی (٤-٢).
یارییەکە لە یاریگای یانەی دۆرتمۆنت بەڕێوەچوو , بە ئامادەبوونی ٨٠ ھەزار بینەر. لە گێمی یەکەم دا یانەی بروسیا دۆرتمۆند بە گۆڵێکی یاریزان (مارکۆ رێوس) پێشکەوت.
لە خولەکی ٥٨دا یاریزان رۆبن توانی ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی یانەکەی بگۆرێت بۆ (١-١). دوای لەدەستدانی چەندین ھەلی گۆڵکردن لەلایەن ھەردوو یانەوە لە خولەکی ٥٨دا یاریزانی میونشن (ڤان بۆیتون) بە ھەڵە گۆڵێکی لە یانەکەی تۆمارکرد و دۆرتمۆندی رکابەری بە گۆڵێک پێشخست. لە خولەکی ٥٧دا گۆڵی سێیەمی دۆرتمۆند تۆمارکرا لە لایەن (ئیلکال گیون دۆغان) کە ئەنجامەکەی گۆڕی بۆ (٣-١).
(ئاریان رۆبن)ی ھۆڵەندی لە خولەکی ٦٤دا گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد و جیاوازی گۆڵەکانی کەمکردەوە بۆ گۆڵێک بەڵام بروسیادۆرتمۆند بێدەنگ نەبوو لە ئاست ئەو گۆڵە و لە خولەکی ٨٦دا (مارکۆ رێوس) ئەنجامەکەی گۆڕی بۆ (٤-٢).
یانەی برۆسیادۆرتمۆند کە جامەکەی بەرزکردەوە (١٢٥٠٠٠٠) ملیۆنێک و دووسەد و پەنجا ھەزار یۆڕۆی بە خەڵات وەرگرت. بایرن میونشنیش تەنھا (٧٥٠٠٠٠) حەوت سەد و پەنجا ھەزار یۆڕۆی پێدرا.