Fatih Gazioğlu
26 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2023
ئەنقەرە - AA
هەڵبژاردەی تۆپی بالەی پیاوانی تورکیا لە یاری کۆتایی خولی زێڕینی تۆپی بالەی ئەورووپا ٢٠٢٣ کە لە کڕواتیا بەڕێوەچوو، بە ئەنجامی ٣-٢ لە ئۆکراینای بردەوە و بووە پاڵەوان.
بەم ئەنجامە، تورکیا بۆ سێیەمین جار بووە پاڵەوانی خولەکە.
پێشتر هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی بالەی تورکیا مافی بەشداریکردنی لە جامی چالێنجەری FIVB بەدەستهێنا بوو کە بڕیارە لە رۆژانی ٢٧-٣٠ی تەمووز لە قەتەر بەڕێوەبچێت.
ئەو هەڵبژاردەی دەبێتە پاڵەوانی جامی چالنجەری FIVB، مافی بەشداریکردنی لە خولی نەتەوەکانی FIVB ٢٠٢٤ بەدەست دێنێت.