Yusuf Özcan,Muhammet Ali Kemal
01 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2018
پاریس - AA
دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتایی جامی خولی فه‌ڕه‌نسادا توانی به ئه‌نجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە سفر له یانه‌ی مۆناكۆ به‌رێته‌وه، یانه‌ی پاریس سان جێرمان جامه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه.
هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سان جێرمان و مۆناكۆ له یاریی كۆتایی جامی خولی فەڕەنسادا به‌ره‌وڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
پاریس سان جێرمان به دوو گۆڵی ئێدینسن كاڤانی كه یه‌كێكیان به لێدانی سزا بوو، به گۆڵێكی ئه‌نخێل دی ماریا له هه‌ریه‌ك له خوله‌كه‌كانی ٨، ٢١ و ٨٥دا توانی به ئه‌نجامی سێ بە سفر له مۆناكۆ به‌رێته‌وه.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش پاریس سان جێرمان بۆ جاری پێنجه‌م بووه خاوه‌نی نازناوه‌كه.
ساڵی رابردووش دوای ئه‌وه‌ی پاریس سان جێرمان یاریی كۆتایی جامه‌كه‌ی به ئه‌نجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ بردبوویه‌وه، توانیبووی جامه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.