ئه‌نقه‌ره- AA
ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریسان جێرمانی فه‌ڕه‌نسی، نه‌یمار به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێك له یاریگاكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
له راگه‌یاندراوێكدا كه له‌لایه‌ن یانه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیلی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵانی یانه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی كه پشكنینی ته‌ندروستیی بۆ كراوه، ده‌ركه‌وتووه ماسوولكه‌كانی پێی چه‌پی تووشی پچڕان بووه و ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه دێت كه بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته له یاریگاكان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نه‌یمار-ی به‌ڕازیلی یاریی یه‌كه‌می گه‌ڕی ١٦ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا و له یارییه‌كانی خولی فه‌ڕه‌نسی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له نیس، مۆناكۆ و دیژۆن به‌شداریی نه‌كات.
نه‌یمار ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی به درێسی پاریسان جێرمانه‌وه، له ١٨ یارییدا ١٣ گۆڵی تۆماركردووه.