Sangar Hamad Azeez
22 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2017
ئیستانبوڵ - AA
یانهى ریال مهدرید بۆ جارى ٣٣یەم له مێژووی خۆیدا نازناوى لا لیگای بە دەستهێنا.
شەوی رابردوو یانەی ریال مەدرید لە دواهەمین هەفتەی خولی لا لیگادا کە یارییەکەی چارەنووسساز بوو بۆ ئەو یانەیە رووبەڕووی یانەی مەلەگا بوویەوە.
یانەی شاهانە توانی بە دوو گۆڵی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کەریم بنزیما یارییەکە بباتەوە و بە کۆکردنەوەی ٩٣ خاڵ بە پێش یانەی بەرشەلۆنە بکەوێت بە سێ خاڵ و نازناوی ئەم ساڵی لا لیگا بەدەستبهێنێت کە ماوەی پێنج ساڵە لێی بێبەشە.