ئیستانبوڵ ــ AA
لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەفتەی دەیەمی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید (١-٠) لە یانەی بارسێلۆنا-ی بردەوە.
لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەفتەی دەیەمی "لا لیگا"دا، یانەی بارسێلۆنا و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
یارییەکە بە ئەنجامی (١-٠) لە بەرژەوەندی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتایی ھات.
تاکە گۆڵی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە کاتی زیادکراوی گێمی یەکەکدا لەلایەن یاریزان، یانیک کاراسکۆ تۆمارکرا.
بەم ئەنجامەیش ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٢٠ خاڵ و لە پلەی دووەمی خولی پلە یەکی ئیسپانیادایە و یانەی بارسێلۆنا-یش بە کۆکردنەوەی ١١ خاڵ لە پلەی دەیەمدایە.