Mutlu Demirtaştan,Mohammed Baqi Hussein
23 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
لە خولی نایابی ئینگلتەرا "پرێمیەر لیگ"دا، یانەی چێڵسی لەنێو یاریگای خۆیدا لەگەڵ یانەی بورنلی بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوو.
لە هەفتەی 35ەمی خولی نایابی ئینگلتەرا "پرێمیەر لیگ"دا، یانەی چێڵسی لەنێو یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداریی بورنلی-ی كرد.
یانەی میوان لە خولەكی هەشتەمدا لە رێگەی جێف هێندریك-ەوە گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد. دواتر لە خولەكی 12 و 14دا، یانەی چێڵسی لە رێگەی گۆنزالۆ هیگواین-ەوە دوو گۆڵی تۆماركرد و كەوتەپێش یانەی میوان.
بەڵام زۆری نەخایاند و لە خولەكی 24دا، بورنلی لە رێگەی ئاشڵی بارنێس-ەوە ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە و یارییەكە بەو ئەنجامە كۆتایی هات.
بەم ئەنجامە یانەی چێڵسی خاڵەكانی گەیاندە، 67 خاڵ و لە ریزبەندی چوارەمدایە و تەنها یەک خاڵ لە پێش یانەی ئارسناڵ-ەوەیە.
یانەی بورنلی بە 40 خاڵ لە ریزبەندی 15دایە.