Muhammet Ali Kemal
05 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2017
ئیستانبوڵ- AA
یاریزانی بەلجیکی یانەی چێڵسی ئینگلیزیی، ئێدن هازارد لە میانی کەمپی مەشقی هەڵبژاردەکەیدا تووشی پێکان بوو.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە میانی بەرێوەچوونی مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەکەدا، هازارد تووشی پێکان بووە لە پێی راستیدا.
هاوکات لە میدیای بەریتانیدا باس لەوە دەکرێت کە ئێدن هازارد بە هۆی ئەو پێکانەوە ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.