Muhammed Boztepe
05 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە-AA
یاریزانی تورک، کەرەم ئۆزمەن دوای سەرکەوتنی لە نیوەی پێش کۆتاییدا بەسەر رکابەرە سکۆتلەندییەکەیدا، ریس لینچ، بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی بۆکسێن، سەرکەوت.
پێشتریش کەرەم ئۆزمەن لە بەلگراد پایتەختی سڕبیا بەسەر رکابەرە هەنگارییەکەی، ریچارد کۆڤاکس-دا سەرکەوت، بەم شێوەیەش توانی بگاتە چارەکی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، دواتریش بەسەر یاریزانی هیندیی، شیڤا ساپا-دا سەرکەوت و توانی بگاتە نیوەی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
لەم یارییەشدا کەرەم ئۆزمەن بەسەر رکابەرە سکۆتلەندییەکەی، ریس لینچدا سەرکەوت و گەیشتە یاری کۆتایی.
بەو شێویەش کەرەم ئۆزمەن کێبڕکێ لەسەر بردنەوەی میدالیای زێڕ دەکات و بردنەوەی میدالیای زیوی مسۆگەر کردووە.