Ahmet Furkan Mercan
14 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2021
تۆکیۆ- AA
کەناڵی (NHK)ی ژاپۆنی، هەواڵێکی تایبەتی لەسەر تیرئەندازی تورک، مەتێ گازۆز بڵاوکردەوە کە توانی لە میانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ-دا، مەدالیای زێڕ لە کێبڕکێکانی تیرئەندازیدا بەدەست بهێنێت.
لە هەواڵەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە مەتێ گازۆز-ی تەمەن ٢٢ ساڵ، یەکەم یاریزانی تورکە تا ئێستا لە کێبڕکێی تیرئەندازییدا مەدالیای زێڕی بەدەست هێنابێت.
هەروەها لە هەواڵەکەدا لێدوانێکی مەتێ گازۆز بۆ پەیامنێری ئاژانسی (NHK) لە ئیستانبوڵ بڵاوکراوەتەوە کە تیایدا باس لەوە دەکات وەرزشی تیرئەندازیی یەكێکە لە وەرزشە دێرینەکانی گەلی تورک و ئامانجییەتی لە ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٤ی پاریس-یش هەمان ئاست تۆمار بکات.
ئەو کەناڵە ژاپۆنییە لە هەواڵەکەیدا باسی لەوەش کردووە کە دوای سەرکەوتنەکەی مەتێ گازۆز ژمارەی ئەو فیرخوازانەی سەردانی خولەکانی تیرئەندازییان کردووە دوو هێندە زیادی کردووە.