Yunus Kaymaz
13 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
یارییه‌كانی هەڵاوێرکردنی هەڵبژاردەکانی ئەورووپا بۆ جامی جیهانی فیفا کە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە قەتەر سازدەکرێت له مانگی تشرینی یەکەم بە یاریی گرووپەکانی A، B، C، D، F و I تەواو کرا.
له چوارچێوه‌ی شه‌ش گرووپدا، ١٤ یاریی هەڵاوێرکردنی هەڵبژاردەکانی ئەورووپا ئه‌نجامدران بۆ دیارییكردنی ١٣ هەڵبژاردەی کیشوەری ئەورووپا كه به‌شداری ده‌كه‌ن له بیستودووەمین جامی جیهانییدا.
لە گرووپی Fدا، دانمارک بە ئه‌نجامی ١-٠ لە نەمسای بردەوە.
دانمارک کە بە حەوت خاڵ له پێش سکۆتلاندی نزیكترین ركابه‌رێتی مافی به‌شداریكردنی قەتەر ٢٠٢٢ی به‌ده‌ست هێنا.
دانمارک کە هەر هەشت یارییه‌كه‌ی گرووپەکەی بردۆتەوە، ٢٧ گۆڵی تۆمارکردووە و له به‌رامبه‌ردا هیچ گۆڵێکی لێ نه‌كراوه.
لە گرووپی I دا، ئینگلتەرا و هەنگاریا له یاریگای وێمبلی رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه و به ئه‌نجامی ١-١ یه‌كسان بوون.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی گرووپه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه:
گرووپی A:
سوید-یۆنان: ٢-٠
کۆسۆڤۆ-جۆرجیا: ٢-١
گرووپی C:
بولگاریا-ئیرلەندای باکوور: ٢-١
لیتوانیا-سویسرا: ٠-٤
گرووپی D:
کازاخستان-فینلاند: ٠-٢
ئۆکرانیا - بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا: ١-١
گرووپی F:
دانمارک-نەمسا: ١-٠
دوورگەکانی فارۆ-سکۆتلاند: ٠-١
ئیسرائیل-مۆڵدۆڤا: ٢-١
گرووپی I:
ئەلبانیا-پۆڵەندا: ٠-١
ئینگلتەرا-هەنگاریا: ١-١
سان مارینۆ-ئەندۆرا: ٠-٣