Mehmet Ali Derdiyok,İbrahim Halil Aktürk,Mohammed Baqi Hussein
13 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2019
ئیستانبوڵ - AA
له‌جامی سوپه‌ری ئه‌وروپادا یانه‌ی چێڵسی كه بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له‌یاریگای ڤۆدافۆن پارك له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به‌یه‌ك بگه‌ن، گه‌یشته ئیستانبوڵ.
یاریزانانی یانه‌ی چێڵسی دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبوڵیان به‌جێهێشت، گه‌یشتنه ئه‌و میوانخانه‌ی لێی ده‌مێننه‌وه له بێشیكتاش.
بڕیاره كاتژمێر 5:15ی سه‌رله ئێواره راهێنه‌ری چێڵسی فرانك لامپارد له‌نێو یاریگای ڤۆدافۆن پاركه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات. یانه‌ی چێڵسی دوایین راهێنانه‌كانیان كاتژمێر 6:00ی ئێواره ئه‌نجامده‌ده‌ن و بڕیاره 15 خوله‌كی سه‌رتا به‌ڕووی رۆژنامه‌واناندا كراوه‌بێت.
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه كاتژمێر 10:00ی شه‌و هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و چێڵسی له‌یاریگای ڤۆدافۆن پارك به‌یه‌ك بگه‌ن.
له‌م نێوه‌نده‌دا نزیكه‌ی 70 هانده‌ر كه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا گه‌یشتوونه‌ته ئیستانبوڵ، له‌فڕۆكه‌خانه به‌گوڵ پێشوازییان لێكرا.