Mohammed Baqi Hussein
20 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2016
به به‌شداریی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم و ژماره‌یه‌كی زۆر میوانی بیانی، تونێلی ئەوراسیا كه ئاسیا و ئه‌ورووپا له‌ژێر ده‌ریاوه پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، لهمهراسیمێكدا ده‌كرێته‌وه.
به كردنه‌وه‌ی تونێله‌كه، یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی هاتوچۆکردن لە ئیستانبوڵ چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی شاری ئیستانبوڵ بۆ 15 خولهك كه‌مده‌بێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، تونێلی ئەوراسیا به به‌شداریی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم و ژماره‌یه‌كی زۆر میوانی بیانی، لهمهراسیمێكدا ده‌كرێته‌وه.
پڕۆژه‌كه كه له تونێلێكی دوو نهۆمی بۆ هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل دروستكراوه و به برای هێڵی مێترۆی مەڕمەڕە داده‌نرێت کە لە 12ی حوزه‌یرانی 2007دا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ژێرخانه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی گه‌یاندن و ده‌ریاوانییه‌وه ته‌نده‌ری بۆ ده‌ركرا.
تونێلی ئەوراسیا هاتوچۆکردن لە نێوان قازلی چه‌شمه و گۆزته‌په به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مده‌كاته‌وه.
تونێله‌كه كاریگه‌ریی زه‌مینله‌رزه و تسونامی له‌سه‌ر نابێت.
به‌درێژایی 24 كاتژمێر و به به‌رده‌وامی هه‌موو خاڵێكی تونێله‌كه له‌ژێر چاودێریی كامێرادایه و سیستمی هه‌واڵدان و هه‌سته‌وه‌ری رووداوه‌كانی تێدایه. هه‌روه‌ها تونێله‌كه به ته‌كنه‌لۆجیای نوێ دروستكراوه و یاسای خێرایی دیاریكراوی تێدا په‌یڕه‌وده‌كرێت.