ھۆڵەندا
یانەی ئەجاکس لەیاری کۆتاییدا رووبەڕووی یانەی ئالکماری پالەوانی جامی ھۆڵەندا بۆوە.
یارییەکە لە یاریگای ئەمستەردام ئارێنا بەرێوەچوو. گێمی یەکەمی یارییەکە بە بێ گۆڵ بەکۆتا ھات بەڵام لە گێمی دووەم دا ھەردوو یانە یاریگایان گۆری بۆ مەیدانی جەنگ. ئالکمار لە گێمی دووەمدا دەستپێشخەری کرد و لە خولەکەکانی ٥١ و ٦٧دا گۆڵی یەکەم و دووەمی لە رێگەی (گودمونسۆن) و (جۆھانسۆن)ەوە تۆمارکرد و بە ٢ گۆڵ پێشکەوت. دوای ئەم دوو گۆڵە ھەردوو یاریزانی یانەی ئەجاکس (ئەریکسەن) و (سیگیۆرسۆن) لە خولەکەکانی ٦٩ و ٧٥دا گۆڵیان تۆمارکرد و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە بۆ (٢-٢) و کاتی یاسایی یارییەکە بەو ئەنجامە بە کۆتا ھات.لە کاتی زیادکراودا ئەجاکس پەستانی زیاتری خستە سەر گۆڵی تیپی بەرامبەر و لە خولەکی ١٠٣دا گۆڵی سەرکەوتنی لە رێگەی (دێ جۆنگ)ەوە تۆمارکرد. ئەنجامەکە بەو شێوەیە مایەوە و ئەجاکس جامەکەی بەرزکردەوە.