موسڵ
بەگوێری زانیاریەکانی ھێزە ئاسایشپارێزەکان؛ لە گوندی موافاکیەی رۆژھەڵاتی مووسڵ کە زۆربەی دانیشتوانەکانی کوردی شەبەکن؛ ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراو تەقیەوە و لە ئەنجامدا ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
لەمبارەیەوە پارێزگاری موسڵ (ئەسیل نوجێفی) لە ڕاگەنراوێکدا ئاشکرایکرد کە بەرپرسیاری سەرەکی ئەم تاوانە ھێزە ئاسایشپارێزەکانن و ھێرشکردنە سەر منداڵ و خەڵکی سڤیل لە رۆژانی جەژندا، گەورەترین تاوانە.
ھەروەھا نوێنەری کوردانی شەبەک بە موسڵ بۆ AA گوتی" ئەم جۆرە ھێرشانە بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ بنەما و پێوانەکانی ئایینی ئیسلامدا ناگونجێن و کوردانی شەبەک ھەموو رۆژێک روبەرووی ھێرشی وا دەبنەوە.
ژمارەی کوردانی شەبەک لە عێراق نێزیکەی ٤٠٠ ھەزار کەسە و زۆربەیان لە پارێزگای موسڵ و دەوروبەری نیشتەجێن و ماوەیەکە بوونەتەوە ئامانجی ھێرشە تیرۆریستیەکان.