هه‌ولێر
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی ده‌ستكرا به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر له بنكه‌كانی هۆڵی ئاشتی و هاڤانه و شادی كه زیاتر له حه‌وتسه‌د هه‌زار ده‌نگی تایبه‌ت و گشتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راینی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه.
له‌شاری هه‌ولێر بنكه‌ی هاڤانە و ئاشتی بۆ ده‌نگدانی گشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم تایبه‌تكراوه، هه‌روه‌ها بنكه‌ی شادی كه 289 وێستگه‌یه 90 كارمه‌ند كاری تێدا ده‌كه‌ن، ده‌نگدانی تایبه‌تی تیادا جیا ده‌كرێته‌وه.
جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌چه‌ند پرۆسه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌درێ، سه‌ره‌تا له شوێنی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان چه‌ند گروپێك پێك ده‌هێنرێ دواتر سندوقه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، پاشان لیست و قه‌واره‌كان جیا ده‌كرێته‌وه، دواتر كاندیده‌كان. هه‌روه‌ها له قۆناغی كۆتایی ده‌نگه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێن تا رۆژانی كۆتایی ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێن.
له هه‌رسێ بنكه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، له شاری هه‌ولێر نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه‌كان ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و چاودێرانی ناوخۆی و بیانی بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه بكه‌ن.
به‌رپرسانی بنكه‌ی شادی و ئاشتی به‌هۆكاری نه‌بوونی رێنمایی پێویست له‌لایه‌ن كۆمیسیۆن و به‌رپرسیارێتی خۆیان، ئاماده‌نین لێدوانی رۆژنامه‌وانی بده‌ن.
محه‌مه‌د ره‌شید چاودێری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له بنكه‌ی هۆڵی شادی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای هه‌ولێر به‌باشی به‌ڕێوه چوو، ئێستا كاتی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م شێوازه زۆر ته‌قلیدی و كۆنه به‌راورد به وڵاتانی پێشكه‌وتوو چونكه كاتێكی زۆری ده‌وێ."
نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاری عه‌بدوڵا كه له بنكه‌ی هۆڵی ئاشتی چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كات، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له بنكه‌ی ئاشتی نزیكه‌ی هه‌زار سندوقی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌یه، رۆژانه نزیكه‌ی 100 سندوق جیا ده‌كرێته‌وه، پرۆسه‌كه به‌گشتی وا پێده‌چێ 10 رۆژ بخایه‌نێ."
له هه‌رسێ بنكه‌ی ئاشتی و شادی و هاڤانە سندوقه‌كان له به‌رچاون، هه‌ر سندوقێ گومانی ساخهتهكاری یان شتی تری لێ بكرێت. قردێله‌ی زه‌ردی لێ ده‌درێ ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا كه سندوقه‌كه ساخته‌كاری تێدا كراوه، ئه‌وا قردێله‌ی سوری لێ ده‌درێ.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی عێراق له رۆژانی 28 بۆ تایبه‌ت و 30ی نیسانی 2014 بۆ گشتي به‌ڕێوه چوو. به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان له پارێزگای هه‌ولێر زیاتر له 720 هه‌زار كه‌س به‌شداری هه‌ڵبژاردنی كرد كه ده‌كاته رێژه‌ی زیاتر له سه‌دا 70.