دیاربەكر
کۆمەڵەکە لەژێر ناوی (تەڤگەرا جوانێن کوردستانێ- بزووتنەوەی گەنجانی کوردستان) کارەکانی بەڕێوەدەبات و بارەگای سەرەکی لەشاری دیاربەکر دەبێ.
سەرۆکی بزووتنەوەی گەنجانی کوردستان (سەرحەد مێردینی) لەبارەی کارنامەو ئامانجەکانیان روونکردنەوەیداو گوتی
" پێشتر وەکو خوێندکارانی زانکۆ چالاکییە کەلتوورییەکانمان ئەنجام دەدا، ئێستا ئیتر بیرمان لەوە کردەوە لەچوارچێوەی رێکخراوێکی مەدەنی درێژە بەکارەکانمان بدەین و فراوانتریان بکەین، زیاتر کار لەسەر پەرەدان بەکەلتووری کوردیی دەکەین"
بەڕێوەبەرانی بزووتنەوەکە دەڵێن داوای مۆڵەتیان کردووە لە بەڕێوبەرایەتیی کۆمەڵەو رێکخراوەکانی پارێزگای دیاربەکرو ھێشتا وەڵامیان نەدراوەتەوە.