بەیروت
وەزیری گواستنەوەوگەیاندنی تورکیا (بینالی یەڵدرم) لەبارەی ڕفاندنی فڕۆکەوانەکان گوتی" ھەوڵەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان بۆ ئەوە نییە مامڵەو سەودایان لەسەر بکەین بەڵکو بۆ ئازادبوونە".
یەڵدرم ھەروەھا گوتی" بایەخی زۆرمان بەو پرسە داوە، وەزارەتی دەرەوەیش پەیوەندیی سیاسی لەگەڵ لوبنان دەست پێکردووە. ھیوام وایە لەئایندەێەکی نزیکدا کۆتایی پێ بێت و فڕۆکەوانەکانیش ئازاد بکرێن"