ھەولێر
راوێژکاری وەزارەتی پێشەسازیی ھەرێمی کوردستان (فارس مەجید فەتاح) رایگەیاند: بۆ دروستکردنی چەند سایلۆیەک لەگەڵ کۆمپانیای (نۆرۆڵ)ی تورکی و کۆمپانیایەکی ئیتاڵی گرێبەست ئیمزا دەکەن.
سایلۆکان لەشارەکانی سلێمانی، کەلار، رانیە، چەمچەماڵ دروست دەکرێن و توانای ھەڵگرتنی ٤٠٠ تەن دانەوێڵەیان ھەیە.
راوێژکاری وەزارەتی پێشەسازیی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ئێستا سایلۆکانی کوردستان توانای ھەڵگرتنی ٢٦٥ ھەزار تەن دانەوێڵەیە، بەتەواوی بوونی ئەو سالۆیانە کە بڕیارە تا ٢٠١٦ تەواو بکرێن، ئەوا توانای ھەڵگرتنی ٧٠٠ ھەزار تەن دانەوێڵەیان دەبێ، ھەروەھا پلانی وەزارەتەکە ئەوەیە تا ساڵی ٢٠٢٠ بیگەیننە یەک ملیۆن تەن دانەوێڵە.