قاھیرە
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەنێو میسرەوە دراونەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، لەچەند ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئاسایشپارێزەکانی ئەو وڵاتە، ٢٥٥ ئەندام و لایەنگرانی (کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین و پارتی دادو ئازادی)یان دەستگیرکردووە.
داواکاری گشتی میسر، بڕیاری دەستگیرکردنی ٩٧٤ کەسی دیکەی دەرکردووە.
دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بەتاوانی بەشدارییکردنیانە لەسوتاندنی ئۆتۆمبێلی حکومی و زیانگەیاندن بەموڵکو ماڵی گشتی و حکومی لەخۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوودا.
لەلایەکی دیکە، داواکاری گشتی میسر رایگەیاند: بڕیاریان دەرکردووە بۆ دەستگیر کردنی ٩٧٤ کەسی دیکە بەتۆمەتی پشێوی نانەوەی لەکاتی بەخاکسپاردنی تەرمی ئەوانەی کە گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا لەکاتی خۆپیشاندانەکانی مەیدانی رابیەعە عەدەویی و مەیدانی نەھزەدا کاری گێرە شێوێنیان ئەنجامداوە.
لەلایەکی ترەوە بەرەی ھاوپیەمانی نیشتیمانی بۆ دژایەتی کودەتا لەڕایگەیندراوێکیدا ئاشکرای کرد کە بە مەبەستی پارستنی گیانی ھاوڵاتیان و لەبەر مەترسی چەند نیشانشکێنێک کە لەناوچەی ئەلجەدیدە جیگیر کراون , کۆنرگەیەکی رۆژنامەوانی دواخراوە .
لەماوەکانی پێشودا ئەو بەرەیە ئاشکرای کردبوو کە لە سێ شوێنی جیاوازەوە بەرەو مەیدانی ڕۆسکی دەچن و لە ناو مەیدانەکەدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی ڕیکدەخەن .
لەلایەکی ترەوە چەند ڕیخکراوێک لە ڕوونکردنەوەیەکدا بە توندی ئیدانەی دەستگیر کردنی پەیامنێری کەناڵی TRT و ئاژانسی ئانادۆڵو یان کردووەو بەکارێکی دژە مرۆڤانەی وەسف کردووەو داوای دەستبەجێ ئازاد کردنی پەیامنێری کەناڵی TRT یان کردووە ئەویش دوای ئەوەی کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئازاد کرا.