یانەی شاختار چوار ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینیی خستووەتە بەردەم فێرناندینھۆ تا لەو یانەیەدا بمێنێتەوە، بەڵام ئەو ئامادە نەبووە قەبوڵی بکات.
فێرناندینھۆ بەڕۆژنامەنووسانی گوت " شاختار زۆر کۆششی کرد تا لەگەڵیان بمێنمەوە، پارەیەکی زۆریشیان خستە بەردەمم بەڵام نەمویست، ئەوە جێی سەرسوڕمان نییە چونکە زۆربەی یاریزانانی خولی ئینگلیزیی تەنیا پارە گرنگ نییە بۆیان. خۆ ئەگەر ئامانجی سەرەکیی من پارە بوایە، ھەر لە ئۆکرانیا دەمامەوە لەگەڵ یانەی شاختار".
فێرناندینھۆی یاریزانی ھێلی ناوەڕاست گوتی " بۆ سەرکەوتن ھاتووم. دەمەوێ ھەموو جامەکانی خولی ئینگلیزیی لەگەل مانچستەرسیتی بەرزبکەمەوە".
فێرناندینھۆ ھەروەھا ئاشکرایکرد ئەو کاتەی لەگەڵ یانەی شاختار یاریی دەکرد، دوو بۆندی رەتکردەوەتەوە کە لەلایەن ھەردوو یانەی تۆتنام و چێڵسییەوە خراوەنەتە بەردەمی.