ئیستەنبوڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە سی و پێنجەمین ماراسۆنی ٤٢ کیلۆمەتریی لەشاری ئیستەنبۆڵ، بە لێدانی فیکەی لەلایەن سەرۆکی شارەوانیی شارەکە دەستیپێکرد.
ئەمساڵ بۆ یەکەمجار پێش دەستپێکردنی ماراسۆنەکە مارشی نیشتمانیی تورکیا خوێنرایەوە، سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبوڵ قادر تۆپباش گوتی: "ھەست بە جۆش و خرۆشێکی جیاواز دەکەم، ئەوە یەکەمجارە پێش ماراسۆن مارشی نیشتمانیی وڵات بخوێنرێتەوە. ھیوای سەرکەوتن بۆ ھەمووتان دەخوازم."
بەشداربووانی ماراسۆن دوای پەڕینەوەیان لە پردی بۆغازیچی بە ناوچەکانی بێشیکتاش سەپاغی، باربارۆس بوڵڤاری، کاراکۆی، پردی گەڵاتە، ئەیوب، ئون کاپی، یەنی کاپی، بەکرکۆی دا تێپەڕدەبن و دەچنە ئەمین ئۆنو کە خاڵی کۆتایی ماراسۆنەکەیە.
ساڵانی رابردوو خاڵی کۆتایی ماراسۆنەکە مەیدانی سوڵتان ئەحمەد بوو.