خەرتوم
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست AA کەوتوون، ژمارەی ئەو کەسانەی بە ھۆی شەڕی نێوان ھۆزەکانی میساریە و سەلامەت کوژراون، گەیشتە زیاتر لە ١٠٠ کەس و بەسەدانی دیکەش برینداربوون.
ھەرچەند حکومەتی سودان ھۆشداری داوەتە ئەو ھۆزانە، بەڵام تائێستا بەچەکی قورس و سوک شەڕی نێوانیان بەردەوامە و تادێت ژمارەی قوربانیان زیاد دەبێ.
وەزیری بەرگری سودان عەبدولرەحمان محەمەد حسێن ئاشکرایکربدوو تا کۆتایی ئەمساڵ کێشەی ئەمنی و شەڕی نێوان ئەو ھۆزانە لە ڕێگەی ھەڵمەتی سەربازیەوە کۆتایی پێدەھێنرێ.
بە پێی چەند سەرچاوەیەکی فەرمی سودان، تەنیا لەساڵی ٢٠١٣، ٤٦٠ ھەزار کەس شوێنی خۆیان بەرەو شوێنەکانی دیکە بەجێھێشتووە.
لە ھەرێمی دارفۆری سودان لە نێوان ھۆزە عەرەبەکان و ھۆزەکانی دیکە چەندین جار کێشەو ئاڵۆزی دروستبووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ دا حکومەتی سودان پشگیری لە چەکدارانی تۆرۆبۆرۆ دەکرد و ئێستاش باس لەوە دەکرێ ئیدارەی وڵاتی چاد ھاوکاری چەکدارانی تۆرۆبۆرۆ دەکا.