بڕۆکسل
لە چوارچێوەی بە جیھانیکردنی خۆیدا ئەمڕۆ چوارشەممە (٢ی تشرینی یەکەم) ئاژانسی ئانادۆڵو AA لەشاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا نووسینگەی خۆی کردەوە.
لەمەراسیمی کردنەوەی نووسینگەی برۆکسل، وەزیری کاروباری یەکێتی ئەوروپا (ئەگەمەن باغێش) و بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو (کەمال ئۆزتورک) بەشدارییان کرد.
ئەو نووسینگەیە سەرەڕای میوانداریی بۆ دەزگا جیھانییەکانی راگەیاندن، ھاوکات دەبێتە رێکخەری کاروباری نووسینگەکانی دیکەی یەکێتی ئەوروپای ئاژانسی ئانادۆڵو.
ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ پلانی بەدامەزراوەییکردنی خۆی، گرنگی دەدا بەناوچە جیاجیاکانی جیھان، ئەو نووسینگەیە نەتەنیا ھەواڵەکانی یەکێتی ئەوروپا بەڵکو ھەواڵی عەرەبی و ئینگلیزی پێشکەشی ئابۆنەدارانی خۆی دەکا.
ئەمڕۆ بێجگە لە کردنەوەی نووسینگەی ئاژانسی ئانادۆڵو، پیشەنگایەکی فۆتۆگرافی لە ژێر ناوی " دونیا لە چاوی ئانادۆڵووە" لە لایەن ئەگەمەن باغێش و کەمال ئۆزتورکەوە کرایەوە.
ئاژانسی ئانادۆڵو بە بۆنەی سەد ساڵەی خۆیەوە بڕیاری بە جێبەجێکردنی پلانی بە جیھانیکردنی خۆی داوە، بۆ ئەم مەبەستە لە پێنج ناوچەی ( یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا، رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا، ئاسیا- قەوقاز) نووسینەگەی کردووەتەوە.
ئاژانسەکە بەتەمایە تا ساڵی ٢٠٢٠ بە ١١ زمانی جیاجیا ھەواڵەکانی بڵاو بکاتەوە، ئێستە بە شەش زمانی ئینگلیزیی، عەرەبی، بۆشناکی، روسی، تورکی و کوردی ھەواڵەکانی بڵاو دەکاتەوە.