شڕناخ
دوو لەو شۆفێرانەی کەلەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە شاری موسڵ رفێنراون کوڕ و باوک و دووی دیکەشیان بران و یەکەم جاریشە سەردانی عێراق بکەن.
دایکی ئەو دوو برایە، حوسێنیە کاراکانە و دانیشتووی گوندی دۆروکلوی سەر بە شاری شڕناخە گوتی: "کوڕەکانی یەکیان ناوی سەلاحەدینە و تەمەنی ٢٣ ساڵ و ئەوی دیکەیشیان سەروەتە و تەمەنی ٢٥ ساڵە، لە لایەن داعشەوە رفێنراون و تا ئێستا لە بارەی چارەنووسیانەوە ھیچ جۆرە زانیارییەکی راست و دروستی پێ نەگەیشتووە."
دایکی ئەو دوو برایە گوتی: "هەفتەی رابردوو هەردوو کورەکەی سەردانی عێراقیان کردووە، و دواینجار کە قسەیانی لەگەڵ کردووە گوتوویانە لە گۆڕەپانێکدان و چاوەڕوانن."
لەلایەکی دیکەوە نیھال شمشەک کە دوو کەسی رفێنداروە گوتی: "ھەم ھاوسەرو ھەم کوڕەکەی لە لایەن داعشەوە رفێنراون، ھاوسەرەکەی ناوی رەمەزان شمشەکە و تەمەنی ٤٢ ساڵە و کوڕەکەشی ناوی ئۆزگور و تەمەنی ٢٢ ساڵە، کاری شۆفێر دەکەن، لەو کاتەوە کە رفێنراون تا ئێستا ھیچ جۆرە زانیارییەکی راست و دروستمان لە بارەی چارەنووسیانەوە پێمان نەگەیشتووە."
کەسو کاری رفێنراوەکان، بۆ ئازاد کردنی کەسوکاریان لە ژێر دەستی چەکدارانی داعشەوە داوای ھاوکارییان لە کاربەدەستانی تورکیا کرد.