موسڵ
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەینەوا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، بە AA راگەیاند، چەند چەکدارێکی نەناس نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستڕێژیان لە وێنەگری کەناڵی ئەلموسڵیە بەشار ئەلنعیمی کرد لەکاتی ھاتنە دەرەوەی لە ماڵەکەی لە ناوچەی حەی ئەلنەبی لە ناوەڕاستی موسڵ و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەکە ئەوەیشی راگەیاند، ھێزێکی ئەمنی خێرا گەیشتە شوێنی رووداوەکە و تەرمی قوربانیەکەی بۆ دادپزیشکی گواستەوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەیشی بۆ کەیسەکە کردەوە.