کەرکوک
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ھێزەکانی پۆلیس لە قەزای دوبز کە ٥٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای شاری کەرکوک؛ رایگەیاند چەند چەکدارێکی نەناسراو شەش گولە ھاوەنیان ئاراستەی ناوەراستی قەزای دوبز کرد کە بارەگەی لیوای ٤٩ی سەر بە فیرقەی ١٢ی سوپای عێراقی لێیە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێکی ئاسایش کوژران و کورەکەی و ھاووڵاتیەکی سڤیلیش برینداربوون.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد کە چوار لە گولە ھاوەنەکان بەر بارەگەی لیوای ٤٩ کەوتوون بێ ئەوەی زیانیان ھەبێت و دووی دیکەش بە ناوەڕاستی قەزاکە کەوتوون کە لەو کاتەدا ئەفسەرێکی ئاسایش لەوێ بوو و لە ئەنجاما ئەفسەرەکە گیانی لەدەستدا و کورەکەی و ھاوڵاتیەکی دیکەی سڤیلیش برینداربوون.
ھەردوو نەتەوەی کورد و تورکمان لە قەزای دوبز دەژین و ھەروەھا بەنداوێک و وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا و کێلگەی نەوتی بای حەسەن لەو قەزایەدا ھەن.