ھەولێر
ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی رۆژئاوای بە ھاوكاری ئەنجومەنی نیشتمانی كوردی سوریا و خەڵكی ھەرێمی كوردستان بە مەبەستی دەربڕینی ھاوخەمی و پشتگێری خۆیان بۆ كۆبانێ و رۆژئاوا لە شاری ھەولێر خۆپێشاندانیان رێكخست.
نوری بریمو ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "خوپێشاندانی ئەمڕۆ بۆ پیشگیری كۆبانێ یە و مەترسی داعش لە سەر ھەموو خەڵكی رۆژئاوا ھەیە و داواكارین نەتەوەیەكگرتووەكان پشتگیری كورد بكا لە ھەر شوێنێك بێ."
ھەروەھا بریمو گوتی: "داعش رێكخستنێكی تێرۆریستییە و دەیەوێ لە هەرێمە كوردییەكان خراپەكاری بكات، بەڵام ھەرگیز ناتوانی."
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا لە بارەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هێزەكانی دیكەی رۆژئاوا و پلانی داهاتوویان گوتی: "ئێمە دەستی ئاشتیمان درێژ كردووە بۆ یەپەگە و ھێزەكانی دیكەی سوریا كە بە یەكدەنگی و پێكەوە سوپایەك دروست بكەن بەڵام تا ئێستا نەگەیشتونەتە ئەنجام و ئێمە بە دڵنیایی دەڵین كە كورد لە سوریا دەبێ سوپایەكی ھەبێ."