ئیدلێب
میدیای سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا (موباشر میدیا) بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ یەكەم ھێرشی ئاسمانی ئەمریكا و ھاوپەیمانان بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە سوریا دەستیان پێكردووە و بە ھۆی ئەو ھێرشانەوە ١٠ ھاووڵاتی مەدەنی كوژران و ٢٠ ھاووڵاتی دیكەیش بریندار بوون.
موباشر میدیا ئاماژەی بەوە كردەوە كە بینایەكی دوو نھۆمی كە تێیادا ئاوارەكان دەمانەوە لە بەرزاییەكانی كەفەر دەییانی سەر بە ئیدلێب، بە ھۆی ئەو ھێرشە ئاسمانییەوە رۆخاوە.
لە بەشێكی دیكەی ئەو لێدوانەدا ئاماژە بەوە كراوە كە بە ھۆی ھێرشە ئاسمانییەكانەوە ١٠ ھاووڵاتی مەدەنی كوژراون و ٢٠ ھاووڵاتی دیكەیش بریندار بوونە.لە لایەكی دیكەوە بە پێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن چالاكڤانە ناوخۆییەكانی سوریاوە پێشكەشی ئانادۆڵو كراون فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا چەندین سەنگەر و حەشارگەی چەكدارانی بەرەی نوسرایان لە بەرزاییەكانی كەفەر دەییان بۆردومان كردووە و ئەو شوێنانەی كە بۆردومان كراون دوورن لە بنكە و بارەگاكانی داعش و ئەنبارەكانی چەك و تەقەمەنی بەرەی نوسرا كرانەتە ئامانجی ئەو ھێرشانە.
ھەر یەك لە وڵاتانی بەحرەین، قەتەر، سعودیە، ئوردن و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بەشدارییان لەو ھێرشە ئاسمانییانە كردووە.