Zeynep Rakipoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
18 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2019
ئیستانبوڵ – AA
له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی Çekmeköy Park Of İstanbul بزنێك بووه "دایكی شیری" بێچووه ئاسكێك.

دوای ئه‌وه‌ی ئاسكێك له ١٢ی ئه‌م مانگه دوو بێچووی به سكێك ده‌بێت و یه‌كێك له‌و بێچووانه به مردوویی له دایك ده‌بێت، ئاسكه‌كه ئاماده نابێت شیر بدات به بێچووه‌كه‌ی دیكه‌ی و دایكایه‌تی بۆ بكات. هه‌رچه‌ند بزنێك به هۆی شێوه‌نه‌كردنی له‌گه‌ڵ كاریله‌كانی سه‌ره‌تا ئه‌و بێچووه ئاسكه‌ی په‌راوێز خست، به‌ڵام دواتر ئاماده‌بوو شیری پێ بدات و به‌مجۆره‌ش ئێستا دوو گیسك "برای شیری" ئه‌ون.

چاودێری ئاسكهكێوییهكانی باخچه‌كه، زیندهرناس بیرۆڵ توران به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "هێشتا ٤٨ كاتژمێر به‌سه‌ر له‌دایكبوونی بێچووه‌كه‌یدا تێنه‌په‌ڕیبوو كه ئاسكه‌كه ئاماده نابێت شیر بدات به بێچووه‌كه‌ی دیكه‌ی و دایكایه‌تی بۆ بكات. هه‌وڵماندا شیری ئه‌و بزنه بخوا كه هه‌مان رۆژ زابوو، بزنه‌كه به هۆی شێوه‌نه‌كردنی له‌گه‌ڵ كاریله‌كانی سه‌ره‌تا شیری نه‌دا به‌و بێچووه ئاسكه. ئێمه‌ش سه‌ره‌تا بزنه‌كه‌مان دۆشی و به مه‌مكه شووشه شیرمان به بێچووه ئاسكه‌كه دا. چونكه سه‌ره‌تا پێویستی بهكارلێكه له‌گه‌ڵ مژین. پاشان بزنه‌كه ئاماده بوو شیر بدات به بێچووه ئاسكه‌كه".