Sayim Harmancı
25 ئەیلوول 2023•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2023
هەکاری - AA
بزنێکی کێوی لە ناحیەی یوکسەکۆڤای هەکاری کە بە برینداری لە کەناری ڕێگایەک دۆزرابوویەوە، چارەسەری بۆ کرا.
پارێزگاری هەکاری لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، کاریلەی بزنە کێویەک کە لە کەناری ڕێگاکە لە نزیک گوندی کۆشکۆنۆ دۆزرابوویەوە، لەلایەن تیمەکانی ژینگە و سروشت و ئاژەڵپارێزی سەر بە فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکەوە، هەڵگیرایەوە.
تیمەکان بۆیان دەرکەوت کە بزنەکە قاچێک و چاوێکی بریندار بووە و بۆیەش ڕادەستی تیمی پاراستنی سروشت و پارکە نیشتمانییەکان کرا.
بزنە کێوییەکە دوای فریاگوزاری سەرەتایی گواسترایەوە بۆ سەنتەری پاراستن و چاکسازی ئاژەڵە کێوییەکانی زانکۆی یوزونجو یڵ.