Salih Baran
25 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2018
ئه‌دیرنه - AA
له ئه‌نجامی سه‌رڕێژكردنی رووباری تونجا، ئه‌و مه‌یدانه‌ی زۆرانبازییهكانی كرپناری تیادا ئه‌نجامده‌درا، ژێرئاو كه‌وتووه.
رووباری تونجا كه به‌م ساڵانه‌ی دوایی زۆری بنكهكهی دووچاری پڕبوونه‌وه هاتووه، ئاوه‌كه‌ی سهرڕێژیكردووه و به پێی داتاكانی پێوانه‌ی تێپه‌ڕینی بڕی ئاو، توانای رووباره‌كه بۆ 214 مه‌ترسێجا له چركه‌یه‌كدا به‌رزبووه‌ته‌وه.
رووباره‌كه كه له دووقۆڵهوه دێت و ده‌وری دوورگه‌ی سارایئیچیی داوه، نزیكه‌ی ته‌واوی دوورگه‌كه ژێرئاو كه‌وتووه.
ئاوی رووباره‌كه هاوكات رژاوه‌ته ئه‌و ده‌شته‌ی كه زۆرانبازییهكانی كرپناری تیادا ئه‌نجامده‌درێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به هۆی ژێرئاوكه‌وتنی ده‌روازه‌ی پرده‌كانی فاتیح و قانونی-یه‌وه، به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی رووباری مهریچیش كه له‌گه‌ڵ تونجا یه‌كده‌گرنه‌وه، به‌رده‌وامه و تواناكه‌ی بۆ 875 مه‌ترسێجا له چركه‌یه‌كدا به‌رزبووه‌ته‌وه.