Muhammet Ali Kemal
26 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2015
ئهدرنه
سهرجهمی ئهو پهنابهرانهی بهمهبهستی چوون بۆ ئهورووپای رۆژئاوا هاتبوونه شاری ئهدرنه، گهڕانهوه بۆ ئهو شارانهی لێی دهژیان.
ئەو پەنابەرانە كە ماوەی 10 رۆژە لە سارایئیچی چاوەڕێ دەكەن و مەبەستیان ئەوەیە بچنە وڵاتانی رۆژئاوای ئەورووپا و بەتایبەت ئەڵمانیا، بەهۆی ئەوەی ئەو هەواڵانەیان لە سەركردەكانی یەكێتی ئەورووپا نەبیست كە خوازیاری بوون، دەستیان بەگەڕانەوە كرد بۆ ئەو شارانەی كە لێی دەژیان.
بەڕێوەبەری ئاسایشی شاری ئەدرنە ئارماغان عەدنان ئەردۆغان و لێپرسراوانی پۆلیس هەوڵی زۆریاندا لەرێگەی قسەكردن لەگەڵ ئەو پەنابەرانە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ئەو شارانەی لێی دەژیان.
دواتر پەنابەران و بەتایبەت ئەو خێزانانەی كە منداڵیان لەگەڵ بوو، سواری پاس كران و بەرەو ئەو شارانەی كە لێی دەژیان بەڕێكەوتن.
گرووپێكی 25 كەسی لەپەنابەران لەو هەوڵی ئەوەدابوون نەهێڵن پەنابەران بگەڕێنەوە ئەو شارانەی لێی دەژیان، لەبەرامبەر ئەمەشدا هێزەكانی ئەمنی چواردەوریان گرتن و لەدوای ئاگاداركردنەوەیان لەلایەن پۆلیسەوە سواری پاس كران و بۆ ناوەندی گەڕاندنەوە لە ئەدرنە بران.