Lejla Bıogradlıja,Muhammet Ali Kemal
12 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2019
ساراییڤۆ- AA
له بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا له نێوان ئاژانسی ئانادۆڵو و رێكخراوی "مه‌رحه‌مه‌ت" كه یه‌كێكه له ریشهییترین رێخكراوه‌كانی هاوكاریی مرۆیی، ده‌ستی هاوكاری بۆ موسڵمانان درێژده‌كات و ماوه‌ی ١٠٦ ساڵه كارده‌كات، پرۆتۆكۆڵی هاریكاریی واژووكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له ناوه‌ندی "مه‌رحه‌مه‌ت" له سارایێڤۆی پایته‌خت سازكرا، سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، كه‌نعان ڤربانیاس له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی زمانی بۆسنیی-كرواتیی-سربیی له ئاژانسی ئانادۆڵو، هاكان چه‌لیك پرۆتۆكۆڵێكیان له بواری هاریكاریی میدیاییدا واژووكرد.
كه‌نعان ڤربانیاس باسی له‌وه‌كرد ئاژانسی ئانادۆڵو ماوه‌ی ساڵانێكی درێژ له رێگه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پشتیوانیی له مه‌رحه‌مه‌ت كردووه و خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی به هاریكارییكردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌یه‌كی ریشه‌یی وه‌ك ئاژانسی ئانادۆڵو.
سه‌رۆكی رێكخراوی مه‌رحه‌مه‌ت تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له سایه‌ی ئه‌و پرۆتۆكۆڵەی هاریكارییه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵودا واژوویان كردووه، هاوكارییه مرۆییه‌كانیان ده‌گاته كه‌سانێكی زۆرتر و ئێجگار گرنگه كه گه‌یاندنی زانیاریی به درووستترین شێوه بێت.
كه‌نعان ڤربانیاس جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه کە له‌گه‌ڵ مانگی سووری توركی و ئافاددا، هاریكاریی زۆر باشی یه‌كترییان به تایبه‌ت له گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ وڵاتانی هاوشێوه‌ی یه‌مه‌ن، كردووه و له رێگه‌ی مانگی سووری توركییه‌وه هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو، ئه‌مساڵیش پێداویستییه‌كانی خوێندن بۆ منداڵه سوورییه‌كان دابین ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی رێكخراوی مه‌رحه‌مه‌ت، كه‌نعان ڤربانیاس ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌مساڵ نزیكه‌ی ١١٥ تۆن گۆشتی قوربانی كه له ئوستڕاڵیا سه‌ربڕدراون، ده‌گه‌یه‌نن به ٣٥ هه‌زار خێزانی په‌نابه‌ره سوورییه‌كان كه له كه‌مپه‌كاندا نیشته‌جێن.
كه‌نعان ڤربانیاس تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی ١٠٦ ساڵه رێكخراوه‌كه‌یان له كاری هاوكاریی مرۆیی له ناوچه جۆراوجۆره‌كان به‌رده‌وامه و گوتی: "گه‌وره‌ترین پاڵنه‌ری پشتی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان، ئه‌وه‌یه كه رۆحییه‌تی بۆسنیبوون و موسڵمانبوون له‌م دامه‌زراوه‌یه‌دا دهژێنرێتهوه و له داهاتووشدا به‌وشێوه‌یه ده‌بێت".
سه‌رۆكی رێكخراوی مه‌رحه‌مه‌ت، كه‌نعان ڤربانیاس باسی له‌وه‌شكرد له شاره جۆراوجۆره‌كانی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا و له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا و ئوستڕاڵیا نوێنه‌رایه‌تییان هه‌یه و گوتی: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه نوێنه‌رایه‌تییه‌كی فه‌رمییمان له توركیا هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا له توركیا ده‌ژین".