Sultan Çoğalan,Hemın Othman Mohammed
07 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2017
خه‌ڵاتی نۆبڵ كه به‌یه‌كێك له به‌نرخترین خه‌ڵاته‌كانی جیهان داده‌نرێت و، له ساڵی 1901ه‌وه ده‌به‌خشڕێت، تا ئێستا ته‌نها 48 ئافره‌ت شایسته‌ی وه‌رگرتنی بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، ماوه‌ی 116 ساڵه ئه‌و خه‌ڵاته له‌لایه‌ن ئه‌كادیمی زانسته‌كانی شاهانه‌ی سوید، ئه‌كادیمی سوید، په‌یمانگای كارۆلینسكا و كۆمیته‌ی نۆبڵی نه‌رویجه‌وه ده‌به‌خشرێت به‌و كه‌س یان دامه‌زراوانه‌ی له بواره‌كانی فیزیا، كیمیا، ئه‌ده‌بیات، ئابووریی، ئاشتیی و فیزیۆلۆجی له‌گه‌ڵ پزیشكیدا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
له كاتێكدا له‌و ماوه زۆره‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌به‌خشرێت، 882 پیاو خه‌ڵاته‌كه‌یان پێ به‌خشراوه، ته‌نها 48 ئافره‌ت به‌شایسته بینراون بۆ وه‌رگرتنی.
ئاشتیی و ئه‌ده‌بیات له‌نێو ئه‌و بوارانه‌دا كه ئافره‌تان زۆرترین خه‌ڵاتیان له‌سه‌ر وه‌رگرتوون.
ئه‌و بوارانه‌ی كه تا ئێستا ئافره‌تان خه‌ڵاتیان له‌سه‌ر وه‌رگرتووه؛ ئاشتیی 16، ئه‌ده‌بیات 14، فیزیۆلۆجی و پزیشكی 12، كیمیا چوار و ئابووریی یه‌ك.
یه‌كه‌م ئافره‌ت كه خه‌ڵاتی نۆبڵی پێبه‌خشرا ماری كوری بوو. له ساڵی 1903دا له بواری فیزیادا و، له ساڵی 1911یشدا له بواری كیمیادا به‌شایسته دانرا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه.
گه‌نجترین كه‌س كه خه‌ڵاتی نۆبڵی پێبه‌خشرا مالالا یوسوفزای بوو كه له ساڵی 2014دا كه هێشتا ته‌مه‌نی 17 ساڵان بوو به‌شایسته‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه دانرا. مالالا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه خه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌به‌خشێته قوتابخانه‌كانی پاكستان كه به‌هاكه‌ی هه‌شت ملیۆن كرۆن بوو.