Fuat Kabakcı
14 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ١٢٠ ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ١٢٠ ملیۆن و ٥٧ هه‌زار و ٦٣١ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا به جۆرێك تا ئێستا، ٣٠ ملیۆن و ٤٣ هه‌زار و ٦٦٢ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه.
به دوای ئه‌مریكاشدا به تۆماركردنی ١١ ملیۆن و ٤٣٩ هه‌زار و ٢٥٠ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه هیندستان له ریزبەندی دووه‌م و به تۆماركردنی ١١ ملیۆن و ٣٥٩ هه‌زار و ٤٨ حاڵه‌تیش به‌ڕازیل له ریزبەندی سێیه‌مدا دێت.
له توركیا دوو ملیۆن و ٨٦٦ هه‌زار و ١٢ حاڵه‌ت تۆماركراوه.
تا ئێستا دوو ملیۆن و ٦٥٩ هه‌زار و ٨٣٦ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٩٦ ملیۆن و ٥٨٩ هه‌زار و ٣٥٦ تووشبوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان چاكبوونه‌ته‌وه.