ماردین - AA
له بنكه‌ی نیشته‌جێی كاتیی دێركێ كه له لایه‌ن ئافاده‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و تێدا په‌نابه‌رانی سووری لێ ده‌مێنێته‌وه، هه‌ندێك له په‌نابه‌ران به بیانووی ژه‌هراویی بوونیان بارگرژییان دروست كرد، به‌هۆیه‌وه گرژی له نێوان هێزه‌كانی ئه‌منی و په‌نابه‌ران رووی دا و تیایدا 5 كارمه‌ندی ئاسایش بریندار بوو و 17 په‌نابه‌ری سووریش ده‌ستگیر كران.
پارێزگاری ماردین له‌مباره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌ی كرد و رایگه‌یاند كه له بنكه‌كه‌دا 5 هه‌زار و 230 په‌نابه‌ری سووری ده‌مێنێته‌وه و له كاتی نانی نیوه‌ڕۆدا 66 له‌و په‌نابه‌رانه به‌هۆی رشانه‌وه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌كه هه‌ندێك له په‌نابه‌ران به‌م بیانووه‌وه گرژییان دروست كردووه، رووداوه‌كه له كاتژمێر 2:30 نێوه‌ڕۆ به كاتی توركیا كۆنترۆڵ كراوه.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه كه له كاتی كۆنترۆڵكردنی رووداوه‌كه 5 كارمه‌ندی ئاسایش به سووكی بریندار بووه و 17 له په‌نابه‌رانیش ده‌ستگیر كراوه.
دوای ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له نه‌خۆشخانه‌ی چادر كه‌نت چاره‌سه‌ر كران ده‌ركه‌وتووه كه هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ژیانیان دروست نه‌بووه. پاش چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كه ده‌رچوون. تاقمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆراك و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریی ماردین نموونه‌ی خۆراكه‌كانیان بۆ پشكنین وه‌رگرت.