ئاشی به‌ردین، كه سه‌ره‌تای به‌كارهێنانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سپێكی كشتوكاڵ كردن، له ئێستادا ژماره‌یان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له كه‌می كردووه.
ئهوئاشه به‌ردینانه‌ی كه نزیكه‌ی 40 ساڵ له‌مه‌و به‌ر گرنگییه‌كی زۆریان پێ ده‌درا، ساڵ له دوای ساڵ رۆڵیان روو له كه‌می ده‌كات.
له ناوچه‌ی سوێره‌ك كه له ساڵانی 1980كاندا نزیكه‌ی 40 ئاشی به‌ردین هه‌بووه، له ئێستادا ئه‌و ژماره‌یه بۆ 4 ئاشی به‌ردین دابه‌زیوه.
له‌جێگه‌ی ئه‌و ئاشه به‌ردینانه، سه‌ره‌تا سیستمی كاره‌بایی به‌كارهێندرا، پاشان كاریگه‌ریی پێشكه‌وتوویی به‌رهه‌مهێنانی ئارد جێگه‌ی گرتنه‌وه.
له كاتێكدا له‌و كارگانه‌ی به ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م دروست كراون له سه‌عاتێكدا 20 تۆن ئارد به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له ئاشه بهردینهكاندا له یه‌ك سه‌عاتدا 250 كیلۆ ئارد به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
ره‌مه‌زان گیوزێن، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له شارۆچكه‌ی سێوره‌گ كار به ئاشی به‌ردین ده‌كات له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قازانجی ئاشه‌كه‌ی رووی له كه‌می كردووه، به‌ڵام دڵخۆشه له‌گه‌ڵ پیشه‌كه‌یدا".
گیوزێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و ئارده‌ی له رێگه‌ی ئاشی به‌ردینه‌وه به‌رهه‌م دێت ته‌ندروست تره و گوتی: "ئه‌وكاتانه‌ی له گوند ده‌ژیاین ئاشی به‌ردین هه‌بوون به ئاو كاریان ده‌كرد. دوای ئه‌وه‌ی كۆچ به‌ره‌و شار ده‌ستی پێ كرد، به‌و ئاشه به‌ردینانه كارمان ده‌كرد كه به كاره‌با كاریان ده‌كرد. كاتێكیش ده‌ستمان پێ كرد به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاشه‌كان رووی له زیادبوون كرد. له سه‌ره‌تادا 40 دانه‌بوون به‌ڵام ئێستا دابه‌زیوه بۆ چوار دانه. ئه‌و ئارده‌ی له ئاشه‌کانی به‌ردینه‌وه به‌رهه‌م دێت، ته‌ندروست تره. به‌ڵام خه‌ڵكی زیاتر گرنگی به ره‌نگی ئارده‌كه ده‌ده‌ن، ئاردی ئاشی به‌ردینیش بۆره له‌به‌ر ئه‌وه زۆر گرنگی پێ ناده‌ن و حه‌ز به ئاردی سپی ده‌كه‌ن. له‌و باوه‌ڕه‌دام دوای ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش ئه‌م ئاشه‌ش دابخه‌م".